کوردستانی
تەقینەوەیەک لە سلێمانی روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو کارگەیەکی ئاسن تەقینەوەیەک روویدا و ئاگر کەوتەوە، لەئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سلێمانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا لە کارگەیەکی ئاسن لە گەڕەکی تانجەرۆی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویداوە لە ئەنجامدا ئاگر کەوتووەتەوە، لەئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سلێمانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن".
ئاماژەی بەوەکرد "چەند کارمەندێک برینداربوون لە رووداوەکەدا دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە، تاوەکو ئێستا حاڵەتی گیانلەدەستدان نییە".
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە سەرکەوت ئەحمەد وتی "هۆکاری رووداوەکە نادیارە و چاوەڕێ دەکەین دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی لێکۆڵینەوە بکەن و هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا بکەن".
س،ر

بیروڕا