کوردستانی

سەرۆکی ژووری بازرگانیی دھۆک: دەبێت حکومەتی هەرێم هاوكاری بازرگانان بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی ژووری بازرگانیی دھۆک: دەبێت حکومەتی هەرێم هاوكاری بازرگانان بکات
مەودا میدیا-

سەرۆکی ژووری بازرگانیی دھۆک رایدەگەیەنێت بەھۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرایناوە لە سەرچاوەی بەرهەم هێنانەوە نرخ بەرزبووەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد پێویستە پێناسەی گومرکی لە سەرانسەری عیراق وەکو یەک بێت.

ئەیاد حەسەن، سەرۆکی ژووری بازرگانیی دھۆک رایگەیاندووە "بەھۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرایناوە لە سەرچاوەی بەرهەم هێنانەوە نرخ بەرزبووەتەوە، بۆیە پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان راستەوخۆ ھاوکاری بازرگانان بکات بۆ ئەوەی زیاتر خۆراک لەسەر ھاوڵاتییان گران نەبێت".

ئاماژەی بەوەکردووە "پێویستە پێناسەی گومرکی لە سەرانسەری عیراق وەکو یەک بێت کە بەداخەوە لە زۆرێک لە دەروازەکانی عیراق کاڵاکان بە قاچاغ هاوردە دەکرێن و چاودێری حکوومەت لەسەر بەندەرەکانی عیراق لاوازە، ئەوەش کاریگەری کردووتە سەر بازرگانانی دیکە کە لە دەروازەکانی دیکەی عیراق کاڵا دەھێنن".

ئەوەشی وتوە "تورکیا ئاواتەخوازە ئالۆگۆڕی بازرگانی ساڵانە لەڕێی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل بگەیێنێتە نزیکەی 10 بۆ 20 ملیار دۆلار، بەڵام بەھۆی کۆرۆنا و شەڕی داعش ئەم ئاڵوگۆرە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لاواز بووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan