کوردستانی

چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی زەکات دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی زەکات دەدەن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی‌ چاودێریی‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتیی‌ سلێمانی‌ راگەیەندراوێکی لەبارەی پێدانی زەکات و خێر بە دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەو خێرخواز و چاكەكارە خۆشەویستانە ئاگاداردەكەینەوە، كە دەیانەوێت هاوكاری ‌‌و زەكات ‌و خێر بگەیەننە دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەت خانەكانی‌ نەوجەوانانی‌ كوڕان‌ و كچان‌ و خانەی‌ ساوایان‌ و ماڵی‌ بەساڵاچوو و پەككەوتەكان"، دەتوانن رەچاوی‌ ئەم خاڵانە بكەن‌ و سوود لەم زانیارییانە وەرگرن:

1ـ دەكرێت هاوكاری‌ بە گەیاندنی‌ ڕاستەوخۆی‌ بڕێك پارە بێت، كە لە رێگەی‌ لیژنەوە وەردەگیرێت.

2ـ دەكرێت هاوكارییەكان راستەوخۆ خێرخوازان خۆیان بیانكڕن ‌و بیانهێنن، بەڵام زۆر گرنگە پێشتر زانیاریی وەربگیرێت، بۆ ئەوەی‌ لیستی‌ پێویستییەكان بخرێتە بەردەستی‌ ئێوەی‌ خێرخواز و چاكەكار، هەتا پارەكانتان لەو شتانەدا خەرجبكرێت كە زەروورەت ‌و پێویستی‌ ماڵەكانن.

3ـ هاوكارییەكان تەنها لە رێگەی‌ لیژنەیەكەوە وەردەگیرێن‌ و لە سندوقی‌ هاوكاری‌ كۆمەڵایەتی‌ دادەنرێن‌ و بەپێی‌ یاساو رێنماییەكان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، لیژنەكەش رۆژانە لە كۆمەڵگەی‌ چاودێریی‌ كۆمەڵایەتی‌ دادەنیشێت كە دەكەوێتە گەڕەكی‌ بەكرەجۆوە لە شاری‌ سلێمانی‌.

4ـ خێرخوازان بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن راستەوخۆ سەردانی‌ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی‌ كۆمەڵایەتی‌ یان دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی‌ بكەن بۆ كارئاسانی‌‌ و هاوكاری ‌‌و وەرگرتنی‌ زانیاریی‌.

رێگەکانی پەیوەندی‌:

1ـ راستەوخۆ سەردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێریی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌/ شەقامی‌ سەرەكی‌ گەڕەكی‌ بەكرەجۆ لەشاری‌ سلێمانی‌ .

ژمارە تەلەفونەكانی‌ :(0533160337، 0533160441، 0533160442، 0533160030).
یان دیوانی‌ بەڕێوبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌/ گردی‌ جۆگە/ خوار ئامادەیی‌ هەڵكەوتی‌ كوڕان. ژمارە تەلەفونەكانی‌ (0533230318، 0533230319، 0533230322).

3ـ بۆ زانیاریی‌ زیاتر دەتوانن سەردانی‌ وێبسایتی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ بكەن بەم ناونیشانە: (www.socialsuli.com).

4ـ كاتەكانی‌ سەردان: ڕۆژانی‌ یەكشەممە هەتا پێنج شەممە، لە سەعات 8.30 ـ 12.30 سەرلەبەیانی‌ .

س،ر
Qaiwan
Qaiwan