کوردستانی
خۆڵ و خاشاک بەشێک لە ناوچەکان دەتەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کۆنەکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووەتە کێشە بۆ هاوڵاتییان بەڕێوەبەری یەکێک لە کۆمپانیاکانی پاککەرەوە دەڵێت "تاوەکو ئێستا کێشەکانی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە چارەسەر نەکراوە".
شکار شۆڕش، بەڕێوەبەری کۆمپانیای پاککەرەوەی شکار بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا کێشەکانی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە چارەسەر نەکراوە و بەهۆی خەرجنەکردنی سایستە داراییەکانیانەوە کارمەندەکان مانیانگرتووە و داوای مووچەکانیان دەکەن".
بەڕێوەبەری کۆمپانیای پاککەرەوەی شکار ئاماژەی بەوەکرد "سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام هیچیان نەهاتوونەتە دەنگ تەنانەت وەزارەتی شارەوانیش".
ئەوەشی خستەڕوو "لە پارێزگای دهۆکیش هەمان کێشە هەبوو لە چەند رۆژی داهاتوودا چوار ملیاریان بۆ خەرجکرا و کێشەکەیان چارەسەربوو، بەڵام هیچ بۆ پارێزگای سلێمانی نەکراوە".
س،ر

بیروڕا