کوردستانی

هەواڵیکی خۆش بۆ جوتیاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵیکی خۆش بۆ جوتیاران
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاگاداریی جوتیارانی سنووری پارێزگای کەرکوک دەکاتەوە لەبارەی رێگریکردن لە گواستنەوەی بەروبوومەکانیان بۆ ناو کەرکوک.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو لەلایەن جوتیارەکانی سنووری پاریزگای کەرکوک ئاگادارکرامەوە بەوەی رێگری دەکرێت لە گواستنەوەی بەروبوومەکانیان بۆ ناو کەرکوک راستەوخۆ لەگەل لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کرد و لە ئەمڕۆوە دەتوانن بەروبوومەکانتان ببنە ناوشاری کەرکوک یان هەر جێگەیەکی دیکە بە مەبەستی ساغکردنەوەی، هەروەها  تەنانەت جوتیارانی هەرێمیش دەتوانن بەروبوومەکانیان بگوازنەوە". 

ئاماژەی بەوەکردووە "لە دوای دەست بەکاربونمان تا ئەمڕۆ چەند جارێک لەلایەن جوتیارانی هەرێمەوە پەیوەندیم پێوە دەکریت بۆ شایستەی دارایی ساڵانی رابردوو بۆ ئەو مەبەستە و دوای چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بازرگانی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، دڵنیاتان دەکەینەوە پشت بەخودا تەواوی شایستەی دارایی ساڵانی 2014 و 2015 و2016 کە ماوەتەوە و بڕەکەی دەکاتە نزیکەی 310 ملیار دینار لە یاسایی ئاسایشی خۆراک جێکراوەتەوە و مافەکانتان زامن کراوە". 

س،ر
Qaiwan
Qaiwan