کوردستانی

قوباد تاڵەبانی : واز لە سلێمانی بهێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی : واز لە سلێمانی بهێنن
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت واز لە سلێمانی بهێنن، ئاماژە بەوەدەکات دواکەوتنی مووچە کێشەی کەمی داهاتی هەرێمی کوردستانە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە کێشەی سلێمانی نییە، بەڵکو ئەوە کیشەی کەمیی داهاتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە واز لە سلێمانی بهێنن".

ئاماژەی بەوەکرد "هەرێمی کوردستان تووشی کێشەی دارایی بووە،  ئەم کێشەیە کاریگەریی لە هەموو هەرێمی کوردستان کردووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan