کوردستانی

گەنجێک لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانلەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ گەنجێک بریندار دەبێت دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ ئێوارە شەممە 9ی نیسانی 2022 لە ناحیەی شۆڕش رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەک دەدات و بە سەختی بریندار دەبێت، دوای گەیاندنی گەنجەکە بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەو گەنجە بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکی پێ نەبووە و مۆبایلەکەشی تەنها سیمی ئینتەرنێتی تێدایە، نە توانراوە ناسنامەی ئەو گەنجە نەزانراوە".

قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵیش لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداریی هاوڵاتییانی کردەوە و رایگەیاند "هەر کەسێک زانیاری لە بارەی گەنجەکەوە هەیە پەیوەندیی بە بەشی فریاکەوتنی خێرای چەمچەماڵەوە بکات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan