کوردستانی

خۆپیشاندان دژی پێنەدانی مووچە دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندان دژی پێنەدانی مووچە دەستیپێکرد
مەودا میدیا- 

خۆپیشاندانی ژینگەپارێزان لە قەزای دوکان و کۆیە دەستیپێکرد دژی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان و داوا دەکەن بۆیان خەرجبکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی نیسانی 2022 لە هەردوو قەزای دوکان و کفری خۆپیشاندانی ژینگەپارێزان دەستیپێکرد و داوا دەکەن شایستە داراییەکانیان بۆ خەرجبکرێت لە نزیکترین کاتدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە شایستەی دارایی زۆرینەی ژینگەپارێزان خەرجنەکراوە، ئەوانیش لە دژی نەدانی مووچەکانیان مانیان لە کارکردن گرتووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan