کوردستانی
ئەمساڵ کێشەی کەمئاوی دەبێت یان نا؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی گەرما کێشەکانی کەمئاویش لە شارەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو ئەزموونەی لە ساڵەکانی رابردوو هەیانە و ئەو گرفتانەی دیارییانکردوون، بۆ ئەمساڵ کێشەی کەمئاوی وەک ساڵانی رابردوو نابێت.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو خۆڕێکخستنەوە دەکەن و پلانەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ، بۆ ئەوەی بە نۆرە ئاو بدرێتە هاوڵاتییان و هیچ هاوڵاتییەک بێبەش نەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو کراوە لە رووی تەکنیکییەوە هەر گرفتێکیان هەیە زوو چارەسەری بکەن، بۆ هەر گیروگرفتێک داواکاری دراوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنیان".
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان وتی "هەفتەی رابردوودا تەنها بۆ شاری هەولێر بڕیاری خەرجکردنی بڕی 7 ملیار دینار دراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاو و لێدانی 138 بیر، هەروەها بۆ پرۆسەی تەنکەری زیاتر لە 12 ملیار دینار بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان دابینکراوە".
وتیشی "بەپێی ئەو ئەزموونەی لە ساڵەکانی رابردوو هەمانە و ئەو گرفتانەی دیاریمانکردوون، بۆ ئەمساڵ کێشەی کەمئاوی وەک ساڵانی رابردوو نابێت، ئەگەر کێشە و گرفتی نوێ نەیەتە پێش".
ساڵی رابردوو بەشێکی زۆری هاوڵاتییان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست کێشەی کەمئاوییەوە دەیانناڵاند، بە تایبەت پارێزگای هەولێر و قەزای چەمچەماڵ.
س،ر

بیروڕا