کوردستانی

وادەی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە رۆژی شێشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی سێی 2022ی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی سێشەممە 12ی نیسانی 2022 مووچەی مانگی سێی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خەرجدەکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan