کوردستانی
بڕە پارەیەک بۆ پارێزگای سلێمانی خەرجدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە خەرجکردنی نزیكەی 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی ناوشاری سلێمانی.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تیادا هاتووە، وەزارەت رەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 299 ملیۆن و 977 هەزار و 500 دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری نۆژەنكردنەوەی هەندێك شوێنی تێكچوو لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی ناو گەڕەكەكانی شاری سلێمانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشخراوەتە "ئەم پارەیەی خەرجدەکرێت گوژمەیەکی کاریگەرە".
س،ر

بیروڕا