کوردستانی
پێنجوێن؛ بەهۆی تەقینەوەی مین گەنجێک قاچێکی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەھۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی کونە ورچ لە قەزای پێنجوێن ھاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی ناوشاخان کە تەمەنی 36 ساڵ بوو برینداردەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی لە رووداوێکی تەقینەوەی میندا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی سنووری قەزای پێنجوێن قاچێکی لەدەستداوە.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین ئەوەشی روونکردووەتەوە "ھاوڵاتییەکە ناوی جوتیار بەھادین خوامرادە و تەمەنی 36 ساڵە و دانیشتووی ناوشاخانی ناو قەزای پێنجوێنە و بەھۆیەوە قاچێکی لەدەستداوە".
رژێمی بەعسی لەناوچوو لە زۆربەی شاخ و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان مینی چاندووە، تائێستاش چەندین ناوچە هەن لەو مینانە پاکنەکراونەتەوە و بەردەوام کارەساتی هاوشێوە روودەدات.
ر. ئ.

بیروڕا