کوردستانی

بەهمەن شێخ قادر: بەنزین روو لە دابەزینە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهمەن شێخ قادر: بەنزین روو لە دابەزینە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا دووباره‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى به‌نزینى 690 دینارى دەکرێتەوە و دەشڵێت "بەنزین روو لە دابەزینە".

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بەمەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری ئەوەی ئەم چەند رۆژە بەنزینی 690 دیناری نەبووە ئەوەیە کە پاڵاوگەكان كاری نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوە ئەنجامدەدەن، پێشبینیدەكەین لە چەند رۆژی ئایندەدا دووبارە هاوردەكردنی ئەو بەنزینە دەستپێبكاتەوە".

دەشڵێت "لەئێستادا نرخی بەنزین بەرەو نزمبوونەوەی دەچێت، بە جۆرێك ئەمڕۆ لە هەندێك بەنزینخانە نرخی لیترێك بەنزین بۆ 970 دینار دابەزیووە لەكاتێكدا پێشتر لە سەرو هەزار دینارەوە بوو".

ماوەی چەند رۆژێكە بەنزینی 690 دیناری لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دابەشناکرێت، ئەوەش نیگەرانی شۆفێرانی لێکەوتووەتەوە بەتایبەت شۆفێری پاس و تاکسییەکان کە بژێوی ژیانیان لەسەر کارەکانیانە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan