کوردستانی

"لە دابینكردنی ئاوی خاوێن ستانداردی جیهانیمان تێپەڕاندووە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"لە دابینكردنی ئاوی خاوێن ستانداردی جیهانیمان تێپەڕاندووە"
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی هه‌رێمی کوردستان دەڵێت "لە دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان ستانداردی جیهانیمان تێپەڕاندووە".

 لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە "بەپێی ستانداردی جیهانی بۆ هەر كەسێك نزیكەی 250 لیتر ئاو پێویستە، كەچی لە هەرێمی كوردستان بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەپێی ئەو بڕە ئاوەی بۆ هاوڵاتییانی كوردستان دابین دەكرێت هەر كەسێك 300 تا 350 لیتر ئاوی پێدەگات‌".

وەزارەتی شارەوانی دەشڵێت "بەگوێرەی ئەو ئامارانە دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویستە هاوڵاتییان لە بەكارهێنانی ئاودا زێدەڕۆیی نەكەن و بەپێی پێویستیی خۆیان بەكاری بهێنن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا كوردستان مەترسیی وشكەساڵی و كێشەی گرفتی ئاوی خواردنەوەی بۆ دروست نەبێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan