کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی چوار فاڵگرەوەی دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی چوار فاڵگرەوەی دەستگیرکرد
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە، نوشتەکردن و فێڵکردن لە هاوڵاتییان راگەیاند، کە پێکهاتوون لە دوو پیاو و دوو ژن و دەستیشگیراوە بە سەر کەلوپەلەکانیاندا کە لەو بوارەدا بەکاریانهێناوە.

 لە راگەیەندراێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات "لە درێژەی ھەڵمەتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی کە فێڵ لە ھاوڵاتییان دەکەن لەڕێی نوشتە، جادو و فاڵگرتنەوەوە، توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەراوە چوار تۆمەتباری دیکە دەستگیربکرێن".

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت "لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئەمە دووەم جارە ژمارەیەک کەس لەسەر ھەمان کەیس دەستگیر دەکرێن، دەشڵێت تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

پۆلیسی سلێمانی بۆ ئەو مەبەسەتە هەڵمەتێکی دەستپێکردووە و لەوبارەیەوە ئاشکرایدەکات "تائێستا و لەم ھەڵمەتە فراوانەی پۆلیسی سلێمانیدا کە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت 13  تۆمەتبار دەستگیرکراون".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە