کوردستانی

لە هەولێر باوکێک کوڕەکەی خۆی دەکوژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر باوکێک کوڕەکەی خۆی دەکوژێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هاوڵاتییەک بە ناوی هەڵکەوت کە تەمەنی 31 ساڵە لەلایەن باوکییەوە لەسەر کێشەی خێزانی کوژراوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی زاگروس، دەستبەجێ تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گەشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (هەڵکەوت. ک. ب.)، تەمەن 31 ساڵ، کوژراوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری دەرکەوت کەوا ناوبراو لەلایەن باوکییەوە بەناوی (ک. ب.)، تەمەن 55 ساڵ، لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەم مەبەستە پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بگیرێتەبەر".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە