کوردستانی

بڕیارێک لەبارەی خانەنشینانەوە جێبەجێدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بڕیارێک لەبارەی خانەنشینانەوە جێبەجێدەکرێت
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی رایدەگەیەنێت، هەركەسێك پلەیەكی لەپلەی شایستەی خۆی بەرزتر وەرگرتبێت و خانەنشین كرابێت پلەكەی لێوەردەگرێتەوە.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت "لە یاسای چاكسازیدا مادەیەك هەیە و تێیدا هاتووە هەركەسێك پلەیەكی لە پلەی شایستەی خۆی بەرزتر وەرگرتبێت و پێی خانەنشین بووبێت، پلەكەی لێوەردەگیرێتەوە".

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی دەشڵێت "رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نووسراوێك و لیست ناوی ژمارەیەك لە خانەنشینانمان هاوپێچ كردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی پلەكانیان گۆڕانكاری تێدابكرێت".

ئاماژە بەوەشدەکات "وەرگرتنەوەی پلە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە بۆیە تەنها بە نووسراو داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بۆ گۆڕینی ناونیشان یا راستكردنەوەی پلەكەیان بۆ پلەی شایستەی خۆیان"، وتیشی، لیژنەیەكیان بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوە كاريان لەسەر دەكات و بە لیستێك ناوەكان بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەنێرین بە مەبەستی راستكردنەوەی مووچەی خانەنشینان و گەڕانەوەیان بۆ پلەی راستەقینەی خۆیان.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە