کوردستانی

لەسەر پرسی نەوت شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر پرسی نەوت شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم بچێتە بەغدا بۆ  گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی پرسی نه‌وتەوە.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە میدیای نزیک لە پارتی راگەیاندووە "شاندەکە بۆ مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی نه‌وت و گاز و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئەو بڕیارانه‌ی كه‌ ماوەیەک پێش ئێستا له‌ دادگەی فیدراڵیی لە دژی كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان دران، دەچنە بەغدا".

بە گوێرەی زانیارییەکان شاندەکە له‌ خالید شوانی، ئومێد سه‌باح، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ و ئامانج ره‌حیم پێكهاتوون.

چوارشه‌ممه‌ی رابردوو لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شاندێک لە هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی نه‌وت و وزه‌ سه‌ردانی به‌غدا بكات.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە