کوردستانی

هەلی کار بۆ ژمارەیەک دەرچووی زانکۆ رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەلی کار بۆ ژمارەیەک دەرچووی زانکۆ رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا-

 دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەلی کار بۆ دەچووانی بەشی ژینگە رایدەگەیەنێت و هەلی کارەکان لە ژمارەی دەرچووانی بەشی ژینگە زیاترە.

عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەلی کار بۆ دەرچووانی بەشی ژینگە دەڕەخسێندرێت، لە هەرێـمی کوردستان 807 دەرچووی ژینگە بوونیان هەیە و ژمارەی ئەو پرۆژانەی ئەو دەرچووانە دەتوانن کاریان تێدا بکەن زۆر زیاترە، ئەوەش بە مانای ئەوە دێت کە کەسیان بێکار نامێننەوە ئەگەر ئەم رێکارە جێبەجێبکرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "هەر دەرچوویەکی ژینگە کە ئارەزووی کارکردنی هەیە لەو پرۆژانەدا، دەتوانێت سیڤی خۆی پێشکەش بکات بۆ ئەو مەبەستە".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕی ئەو مووچەیەی دەدرێت بەو کەسانە لە 500 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو ملیۆنێک دینار.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە