کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی زیادکردنی مادەی بەشەخۆراکی مانگانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هەردوو بەڕێوەبەری بازرگانی و خۆراک لە سلێمانی و هەولێر روونکردنەوە دەدەن لەبارەی زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و رایدەگەیەنن هیچ مادەیەک بۆ بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیادنەکراوە.
شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ بڕیارێک نییە بۆ زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە، تەنها ئەو شەش مادەیەیە کە پێشتر دابەشکراون".
بەڕێوەبەری بارزگانى و خۆراکی سلێمانى ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا دەستکراوە بە بەشی دووەمی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان و بەشێک لە مادەکان نێردراوە بۆ بریکارەکان".
هەروەها دلێر عهبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانیی کەلوپەلی خۆراك له هەولێر بۆ مەودا میدیا وتی "هیچ مادەیەکی خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیادنەکراوە، ئەو زانیاریانەی هەیە لەسەر زیادکردنی مادەی بەشەخۆراک فەرمیی نین و هیچ نووسراوێکمان بەدەستنەگەیشتووە".
س،ر