کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا 1682 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵان داخڵكراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ماوەی یەک مانگدا 1682 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی داخڵكراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی نیسانی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی راگەیاند لە ماوەی 1ی ئادار تاوەکو 31ی ئاداری 2022 لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵانی فێركاری لە شاری سلێمانی 1682 منداڵ داخڵكراون".
ئاماژە بەوەکراوە "12 هەزار و 98 منداڵی نەخۆش لە بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە، هەروەها 668 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە, هەروەها 577 تیشك گیراوە، 242 سۆنار، 190 ئیكۆ و 20 نازور كراوە ".
هەر بەپێی ئاماری تەندروستیی سلێمانی بێت کە تیادا هاتووە "لە ماوەی ئەو مانگەدا 24 حاڵەتی گیانلەدەستدانی منداڵ لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە".
س،ر