کوردستانی

چوار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى سۆران دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە، دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی نیسانی 2022 بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى سۆران رایگەیاند "دواى وەرگرتنى زانیارى و بەدواداچوون هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى سۆران توانیان لە قەزاى سۆران لە سێ چالاکى جیاواز چوار ئالوودەبووى مادە هۆشبەرەکان دەستگیربکەن کە لەکاتى دەستگیرکردنیان مادەى هۆشبەرى جۆرى (کریستال) و (هێرویین) و کەلوپەلى بەکارهێنانى مادەى هۆشبەریان پێبووە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی ( 25 ) لە یاسای مادە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە