کوردستانی

گورگە بۆرەكانی توركیا هێرشیانكردە سەر چەند خوێندكارێكی كورد بەهۆی گوێگرتنیانەوە لە گۆرانی كوردی

مەودا میدیا - سلێمانی |


گورگە بۆرەكانی توركیا هێرشیانكردە سەر چەند خوێندكارێكی كورد بەهۆی گوێگرتنیانەوە لە گۆرانی كوردی
مەودا میدیا-

 گورگە بۆرەكانی توركیا هێرشیانكردە سەر ژمارەیەكی خوێندكاری كورد و بەوپەڕی دڕندەییەوە ئازاریان داون، هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە ئەو خوێندكارانە گوێیان لە گۆرانی كوردی گرتووە و لە هەمان كاتدا سەمای میللی "هالای"یان كردووە لە شاری كرمانی باشووری توركیا.

رۆژنامەی ئەفرسلی توركی لە راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووە "رووداوی هێرشكردنە سەر چەند خوێندكارێكی كورد لەناو بینای زانكۆی كرمان ئۆغڵو محەمەد بێگ لە شاری كرمان روویداوە".

ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ رۆژنامەی ئەفرسل كردووە باسی لەوەكردووە هێرشكەرەكان لە ئەندامانی رێكخراوی گورگە بۆرەكانن كە سەر بە پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا- مەهەپەی هاوپەیمانی رەجەب تەیب ئەردۆغانن".

زیاتر لەوەش ئەو هێرشكەرانە دوای رووداوە تاوانكارییەكە، مۆبایلیان لە یەكێك لە خوێندكارە كوردەكان وەرگرتووە و لەسەر لاپەڕەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی نووسیویانە "داوای لێبووردن لە هەوادارانی تورك دەكەم بۆ لە بەرانبەر ئەنجامدانی ئەو هەڵسوكەوتە ناشیرینەمان".

عومەر فاروق گەرگەری ئۆغڵو، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا ئەو رووداوەی گەیاندووەتە پەرلەمانی وڵاتەكە و دەڵێت "ئەو رووداوە دەریخست هێشتا دۆزی كورد لە توركیا چارەسەر نەكراوە". 

گەرگەری ئۆغڵو ئەوەشی وتووە "بەرپرسانی حكومەت لە وتارەكانیاندا دەڵێن: كێشەی كوردمان لە وڵاتەكە چارەسەركردووە، بەڵام سەیربكەن گەنجێك وازی لە زانكۆكەی هێناوە و گەڕاوەتە بۆ ئامەد، لەبەرئەوەی بەدەم گوێگرتن لە گۆرانی كوردییەوە سەمای هالای كردووە و توركەكانیش لەسەر ئەو كارەی لێیانداوە. ئایا لەڕاستیدا پێتانوایە كێشەی كورد چارەسەركراوە".

سەندیكای پارێزەرانی ئامەد سەركۆنەی ئەو هێرشە رەگەزپەرستانەیەی كردووە و نووسیوویەتی "سەركۆنەی ئەو هێرشە رەگەزپەرستانەیە بۆ سەر ناسنامە و زمانی كوردی دەكەین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "بیری دەسەڵاتی دادوەری دەخەینەوە كەوا پێویستە لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەو رووداوە بكرێت بۆ ئەوەی جارێكی تر دووبارە نەبێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە