کوردستانی

زاخۆ؛ خاوەن موەلیدەیەک کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان فرۆشتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زاخۆ؛ خاوەن موەلیدەیەک کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان فرۆشتووە
مەودا میدیا-

قایمقامی زاخۆ رایگەیاند، ماوه‌ی سێ ساڵه‌ خاوەن موەلیدەیەك كاره‌بای نیشتمانی دزیوه‌ و فێڵی له‌ هاوڵاتییان كردووه‌ و پاره‌ی موه‌لیده‌ی لێوه‌رگرتوون.

مشیر به‌شیر، قایمقامی زاخۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، ئه‌و خاوه‌ن موەلیده‌ی‌ كه‌ كاره‌بای نیشتمانی به‌ كاره‌بای موەلیده‌ به‌ هاوڵاتییان فرۆشتوه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

باسی لەوەشکردووە، خاوه‌ن موەلیده‌کە ماوه‌ی سێ ساڵە بڕی (300) ئه‌مپێر كاره‌بای به‌ (90) ماڵ فرۆشتووه‌ و بە گشتی بڕی (5) ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه‌.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای بریاری دادگە، (هـ، خ، ت) به‌ تۆمه‌تی دزینی كاره‌بای نیشتمانی و فێڵكردن له‌ هاوڵاتییان ده‌ستگیراكرا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە