کوردستانی

رائیدێکی پێشمەرگە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رائیدێکی پێشمەرگە کوژرا
مەودا میدیا- 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بازاڕی حەسیرەکەی کەرکوک هاوڵاتییەک درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی حەسیرەکەی شاری کەرکوک هاوڵاتییەک دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی کە کوژراوە پێشمەرگەی خانەنشینە بە پلەی رائید.

بە گوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو کەسەی کە تەقەکانی کردووە ماتۆڕسکیلی پێبووە و هەر بە رێگەوە تەقەی لە کوژراوەکە کردووە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan