کوردستانی
زیندانیانی شیلادزێ وەسێتنامە بۆ خێزانەکانیان دەنێرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەو زیندانییانەی شیلادزێ کە مانیان لە خواردن گرتووە لە ئێستادا تەندروستییان لە دۆخێکی خراپدایە و بە کەسوکارەکانیان وتووە کە چاوەڕێی مردن دەکەن.
ئەو زیندانییانەی شیلادزێ کە مانیان لە خواردن گرتووە لە ئێستادا تەندروستییان لە دۆخێکی خراپدایە و بە کەسوکارەکانیان وتووە کە چاوەڕێی مردن دەکەن.
لە راگەیاندراوێکدا نوێنەری زیندانیانی شیلادزێ ئاماژەی بەوەکرد "بەھۆی بەردەوامبوونیان لە مانگرتن لەپێناو ئازادیی، رەوشی زیندانیانی بادینان زۆر خراپه، لە لایەنەکان و دادگە بێھیوا بوون و وەسیەتنامەی خۆیان بە خێزانەکانیان داوە".
بەپێی نوێنەری زیندانییەکان، ئەمڕۆ ئەو زیندانیانەی مانیان لە خواردن گرتووە تەندروستییان تێکچووە لەکاتی بینیندا (کوڤان تارق رێکانی) کە یەکێکە لە زیندانییە مانگرتووەکان لەهۆشخۆی چووە.
نوێنەری زیندانییەکان دەڵێت کە پیشێلکاری زۆریان بەرانبەر کراوە لەوانە:
یەکەم: زیندانیەکان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجدراون، ڤیدیۆ کراون.
دووەم: رێگەیان پێنادەن پارێزەری خۆیان ببینن کە بەپێ (اصول محاكمات جزائية) بکۆژیش مافی پارێزەری ھەیە، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا دۆسیەکەی بچێتە دادگە.
سێیەم: لەکاتی لێکۆڵینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانیان گۆڕدراون و پێیان ئیمزاکردوون کە نەیانزانیوە چی نوسراوە.
داوادەکات کە فریای ئەو چالاکوانە مەدەنییانە بکەون و دواکارییەکانیان بریتیین لە:
یەکەم: بە زووترین کات رێگەبدەن چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت و رۆژی دادگاییکردنیان دیاریبکرێت کە بەپێ یاسا کارپێکراوەکان راگرتن و دادگایی نەکردنیان نایاساییە.
دووهم: رای گشتی، میدیا، داواکاری گشتی و دەسەڵاتی دادوەری، لایەنەکان، و یونامی دەستەی مافی مرۆڤ، نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێم و رێکخراوە جیھانییەکان کار بۆ دیموکراسی و ماف و ئازادی بکەن، چونکە ئەو چالاکوانانە لەسەر رای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی سزادراون و ئەمەش مەترسییە بۆ سەر ئازادی رادەربرین.
بێ جگە لەم پێنج زیندانیانە دەیان کەسی دیکەش لەسەر بیرۆرای جیاوازی سیاسی لە زیندانن و بەشێکیان 3 تا 5 ساڵی بێ دادگاییکردن لە ئاسایشی گشتی حجزکراون.
ناو و رۆژی رفاندنی چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی شێلادزێ کە تائێستا دادگایی نەکراون
مەحمود ناجی صديق (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
کوڤان طارق جبرائیل (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
یوسف شەریف ئیبراهیم (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
ئەمجەد یوسف موستەفا (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
نێچیرڤان بەدیع حاجی (چاڵاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
ر. ئ.
بیروڕا


