کوردستانی
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌ستپێكرد، بەپێی ئەو رێنماییانەی کە دیاریکراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌ویەکی ئەمڕۆی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "به‌پێی ئه‌و رێنمایانه‌ی كه‌وا ھه‌ن و ھه‌ركارێك و پرۆژه‌یه‌ك كه ئه‌نجام ده‌درێت مه‌رجی بنه‌ره‌تی ئه‌وه‌یه له خزمه‌تی ھاوڵاتییان و حاجیانی كوردستاندا بێت"، جه‌ختیشی له پاراستنی مافی حاجیان له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه كرده‌وه.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره له‌لایه‌ن شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره خوێندرایه‌وه و بڕگه‌كانی خرانه‌ڕوو، دواتر له‌لایه‌ن به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه چه‌ندین خاڵی به‌سود و گرنگ گفتوگۆ كرا، ئامانجی سه‌ره‌كیش باشتركردنی پلانی كارنامه‌ی پێشنیاركراوی بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ.
ماوه‌ی دووساڵه به‌ھۆی ھاتنی كۆرۆنا پرۆسه‌ی حه‌ج بۆ جیھان به‌ڕێوه‌نه‌چووه، ئه‌مساڵ به‌پێ مه‌رج و رێنمایی وڵاتی سعودیه پرۆسه‌ی حه‌ج به‌شێوه‌یه‌ی تایبه‌ت به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له ساڵانی رابردوو به‌رێوه‌ده‌چێت بۆئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی چاوه‌رێی دیاریكردنی پشكی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌و روه‌شه‌وه ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌ی بۆ پرۆسه‌كه كردووه، به‌تایبه‌تی له وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
ر. ئ.

بیروڕا