کوردستانی
سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە سبەینێ سێشەممە دوو وەزارەت و دوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مووچە وەردەگرن.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی خشتەکە سبەینێ هەریەکە لە وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ مووچە وەردەگرن.
لە خشتەکەی وەزارەتی داراییدا ئەوەش هاتووە، هەر سبەینێ مووچەی بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەدابەشدەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدا دەبوو ئێستا ئامادەکاری بکرایە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار، بەڵام تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی چەند شوێنێکی کەمی مانگی سێ دابەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی نزیکە 15 رۆژ بەسەر کاتی دابەشکردنیدا تێپەڕیوە.
ر. ئ.

بیروڕا