کوردستانی

لەبارەی نرخی بەنزینەوە هەواڵێکی خۆش بۆ شۆفێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی نرخی بەنزینەوە هەواڵێکی خۆش بۆ شۆفێران
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بڕیاریاندا نرخی بەنزین دابەزێنن و بۆ هەرسێ جۆرەکەی بەنزین بڕی 25 دینار کەمکراوەتەوە، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بەپێی ئەو توانایەی هەیان بێت نرخی بەنزین هەرزانتر دەکەن.

 بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین هەرزانکرا و بە هەر جۆرەیان بڕی 25 دینار دابەزی".

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی  ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی ئەو توانایەی هەمان بێت نرخی بەنزین هەرزانتر دەکەین، بەڵام جارێ ناتوانین بڵێین زیاتر دادەبەزێت نرخەکەی".

لەبارەی کەمبوونەوەی ژمارەی وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری لە سنووری پارێزگای سلێمانی ناوبراو وتی "رۆژانە وێستگەکان بەپێی ئەو بڕە بەنزینە دیاریدەکرێت کە دێت، رۆژێک بۆ ناوشارە و رۆژێکیش بۆ دەرەوەی شارە".

لەئێستادا نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 975 ‏دینارە، موحەسەن بە هەزار و 75 دینارە و سوپەریش بە هەزار و 150 دینار بۆ ‏هەر لیترێك.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan