کوردستانی

کەشوهەوا لە رۆژانی داهاتوودا چۆن دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوا لە رۆژانی داهاتوودا چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت خۆڵبارین بەردەوامی دەبێت، ئاماژە بەوەدەکات بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات. 

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "خۆڵبارین بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ چوارشەممە بەردەوامی دەبێت، بەڵام بۆ دووسبەی پێنجشەممە 14ی نیسانی 2022 خۆڵبارین بەرەو لاوازی و کۆتایی هاتن دەچێت".

ئاماژەی بەوەکرد "پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ جێگیرە، بەڵام بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی تاڕادەیەک سارد بۆ ناوچەکەمان".

باسی لەوەکرد "خۆڵبارین ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەیە لەناوچەکەمان بەهۆی ئەو کەم بارانییەی ناوچەکانی خواروو و ناوەڕاستی عیراقی گرتووەتەوە، هەروەها بەهۆی نەبوونی رووپۆشی سەوزایی و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە".

لەبارەی رێژەی باران بارینەوە وتی "کۆی گشتیی باران بارین لە شاری سلێمانی 378.2 ملمە بەراورد بە ساڵی پار تا ئەم کاتە 401 ملم بوو، هەروەها تا ناوەڕاست و کۆتایی مانگی پێنجیش ئەگەری باران بارین هەر هەیە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan