کوردستانی
بکوژانی نەقیب محەمەد لەتیف دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی خانەوادەی نەقیب محەمەد لەتیفیان کرد و هەواڵی دەستگیرکردنی هەرسێ تاوانبارەکەی پێ راگەیاندن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسانی 2022 بە یاوەری هیوا ئەحمەد، بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی سەردانی خانەوادەی نەقیب محەمەد لەتیفیان کرد و هەواڵی دەستگیرکردنی هەرسێ تاوانبارەکەی پێ راگەیاندن.
جیگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ ماڵی خانەوادەی شەهید محەمەد لەتیف رایگەیاند: وەک چۆن بەڵێنەکەیان بردەسەر لە دەستگیرکردنی تاوانباران، بە دڵنیاییشەوە تا کۆتایی چاودێری دۆسیەکە دەکات و تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان دەگەن".
قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان کرد کە لە ماوەی رابردوودا بە هەموو توانایانەوە کاریانکرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و رایگەیاند "رووداوی دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید محەمەد هەڵگری ئەو پەیامەیە کە هێزە ئەمنییەکان وریا و چاوکراوەن و تاوانبار ناتوانن لە سزای یاسایی دەربازبن".
جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکرد "شەهید مەحەمەد شەهیدی رێگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی و سەروەری یاسا بوو، هەروەک چۆن رووداوی دڵتەزێنی شەهیدبوونەکەی ویژدانی هەموو خەڵکی کوردستانی هەژاند، دەبێت ئەم رووداوە هەموو لایەکمان بەخۆدا بهێنێتەوە کە تەنها سزادانی تاوانباران بەس نییە، بەڵکو پێویستە تووندوتیژی خێزانیش بە پلان بنبڕ بكرێت".
شەوی شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021 لە شاری سلێمانی داواکراوێک رووبەڕووی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بووەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە ناوی (نەقیب محەمەد لەتیف) کوژرا و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.
س،ر

بیروڕا