کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لەبارەی بەنزینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، داواکاری زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانییان رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق کردووە.
دکتۆر بڕیار رەشـید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی د.حامد زەوبەعی، بریکاری وەزیری نەوتی عیراقیان کرد و داواکاریەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیان رادەستکرد تایبەت بە زیادکردنی بەشە بەنزینی پارێزگایی سلێمانی.
بریکاری وەزیر ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژانـە زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، بریکاری وەزیری نەوت ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەن بۆ زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی، بەڵام رێگری سەرەکی بەردەمیان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانـی حکومەتی هەرێمە کە بەربەستە لە راستەوخۆ پێدانی بەنزین بە پارێزگای سلێمانی، بۆی ئەوانیش هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ دۆزینەوەی رێگەیەکی یاسایی بۆ ناردنی بەشە بەنزین و دابەزینی نرخ بە زووترین کات و چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
ر. ئ.

بیروڕا