کوردستانی

حکومەت لە تەواوی قەزری کارەبا خۆشدەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت لە تەواوی قەزری کارەبا خۆشدەبێت؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رەتیدەکاتەوە وەزارەتی کارەبا لە ئەگەری پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە کەرتی تایبەت لە قەرزی کارەبای هاوڵاتییان خۆشببێت و دەڵێت "لەکاتی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، میکانیزمێکی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکان دەدۆزرێتەوە".

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا دەکات، لە ئەگەری پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئەم کاتە هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نییە، لە داهاتووشدا وەزارەتی کارەبا و حکومەت میکانیزمێکی نوێ دەگرێتەبەر بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی کارەبا کە لەلای هاوڵاتییانە".

سەبارەت بە کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لەئێستادا وتی "بەشێوەیەکی گشتی لەئێستادا 17 بۆ 18 کاتژمێر زیاتر کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت، دەشڵێت، لێخۆشبوونی 15% قەرزی کارەبا تا مانگی پێنج بەردەوام دەبێت".

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا كارەبا بدرێتە كەرتی تایبەت، بۆ ئەو بابەتەش چەند كۆمپانیایەك ئامادەییان دەربڕیبوو ئەو ئەركە لەئەستۆبگرن.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan