کوردستانی

منداڵێکی دوو ساڵ بەسەختی ئەشکەنجە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی دوو ساڵ بەسەختی ئەشکەنجە دەدرێت
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکان کچێکی تەمەن دوو ساڵان لە کەرکوک بە ناوی (م.ع) گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە شوێنی لێدان و سوتاوی بە جەستەوەیەتی.

مەودا میدیا زانیویشیەتی ئەو منداڵە لەلایەن باوک و زڕدایکیەوە ئەشکەنجە دراوە، لەسەر رووداوەکە باوکی دەستگیرکراوە.

رووداوەکە بە رێکەوت ئاشکرا بووە، ئەوەش دوای ئەوەی  ئەمڕۆ بە بیانووی ئەوەی لەسەربان کەتووەتە خوارەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام پزیشکەکان دوای بینینی ئاسەواری لێدان و سووتا بە جەستەی ئەو منداڵەوە، پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە و دەستبەجێ باوکی ئەو منداڵە دەستگیرکراوە.

دەوترێت، ئەو بنەماڵەیە دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوکن و لە نەتەوەی عەرەبن.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan