کوردستانی

سلێمانی؛ پێنج تۆمەتبار دەستگیردەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ پێنج تۆمەتبار دەستگیردەکرێن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان پێنج کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک دەستگیرکردووە، کە نزیکەی مانگێک پێش ئێستا کوشتوویانە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاماژەی بەوەکرد "شەوی 15 / 3 / 2022  لە کاتژمێر (10:00)ـی شەو لە قەزای چەمچەماڵ نزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێلەکان لەڕێگەی ناوشوان پێنج کەس بەناوەکانی (م. ب .م.)، (ب. ب. ع.)، (ھ. ڕ. ع. )، (ھ. ع. م.) و (ک. م. م. ) کەدانیشتوی قەزاکەن تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەکەن و مردنی شۆفێری بارهەڵگرەکەش بەناوی (سەباح حەسەن خەڵەف) لەنەتەوەی عەرەب پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە راگەیەندرا.

باسی لەوەشکردووە، هێزەکانیان دوای رووداوەکە دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی زانیاری و سەرەنجام  هەر پێنج تۆمەتبارەکە دۆزرانەوە و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لە ( 7/ 4/ 2022) لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، تۆمەتبارەکان لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی مادەی (406) لەیاسای سزادان راگیراون.
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan