کوردستانی

پەنابەرێکی کورد لە سویسرا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەنابەرێکی کورد لە سویسرا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆکاروباری ئاوارە و پەنابەرن رایگەیاند، ئەو گەنجەی لە سویسرا بەهۆی رووداوی شەمەندەفەرەوە گیانی لەدەستداوە خەڵکی باشووری کوردستانە و لە هەوڵی دۆزینەوەی خانەوادەکەیداین.

لەسەر رووداوی گیان لەدەستدانی تەها رەجەب، ئەوگەنجە کوردەی کە لە وڵاتی سویسرا دژیا و خەڵکی باشووری کوردستانە ئاری جەلال، سەرکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئەم ساتە کەسوکاری تەهامان نە دۆزیوەتەوە و لە هەوڵداین کەسوکارەکەی بدۆزینەوە، داواش دەکات هەرچی زوو کەسوکاری تەها پەیوەندییان پێوەبکات".

سەرۆکی دەزگای لوتکە وتیشی "ئێمە لەڕێگەی نوێنەری دەزگای لوتکە لە ئەوروپا هەوڵدەدەین لەگەڵ پۆلیسی سویسرا پەیوەندی ببەستین بۆ ئەوەی بزانین چۆن تەرمەکەی بگێڕینەوە".

ئاری جەلال داوای لە خانەوادەکەی کرد هەرچی زووە پەیوەندییان پێوەبکەن  بۆ ئەوەی هەرچی لەدەستیاندێت بۆ گەڕانەوەی تەرمەکەی ئەنجامی بدەن.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan