کوردستانی
ئەگەری پێکدادانی نێوان هێزەکانی رۆژئاوا و رژێمی ئەسەد لەئارادایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیەنێت، وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر ئابڵوقە خستنەسەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە پارێزگای حەلەب لەلایەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، ئەمڕۆ هێزەکانیان سەرجەم دەروازەکانی "چوارگۆشەی ئەمنی رژێم"ـیان لە قامیشلۆ داخست.
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان دەستیان کردووە بە دانانی بەربەستی کۆنکرێتی لەسەر چەند رێگەیەکی سەرەکی قامیشلۆ کە دەچنەوە سەر ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی رژێمی ئەسەدی لێیە و لەلایەن ئاسایشی رۆژئاواوە ئەو ناوچەیەی کە سوپای رژێمی ئەسەدی لێیە گەمارۆدراوە.
بەپێی زانیارییەکان بەهۆی توندبوونەوەی گرژییەکانەوە ئەگەری پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا و هێزەکانی رژێمی ئەسەد لە ئارادایە.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە فیرقەی چواری سوپای سوریا ئابڵوقەی خستوەتەسەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە پارێزگای حەلەب لە ناوەڕاستی سوریا، بەشێکی زۆری دانیشتوانی ئەو دوو ناوچەیەش کوردنیشنن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا