کوردستانی
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی داواکارییەکانی بەغدا لەسەر پرسی نەوت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی نیسانی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا گفتوگۆ لەسەر داواکارییەکانی بەغدا دەکرێت لەبارەی پرسی نەوتەوە، هەروەها هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی دیکە دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عیراق لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی عیراق.
س،ر

بیروڕا