کوردستانی
نەستەلەیەکی پڕفرۆش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان قەدەغەدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا فرۆشتنی نەستەلەی کیندەر کە خواستێکی زۆری لەسەرە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان قەدەغەبکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی نیسانی 2022 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند, لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و ئاسایشی خۆراک و سەلامەتی هاوڵاتییان، پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پیسبوونی هەندێک لە بەرهەمەکانی نەستەلەی کیندەر لە جۆری Kinder Surprise MAX بە باج نەمبەری L004L03 وە L005L03-AD کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرهەم هێنرابوو بە بەکتریای سالمۆنێلا کە ڕێکەوتی بەسەرچوونیان 1/10/2022 و ئاماژە بە کۆنووسی لێژنەی پێکهێنراو لە وەزارەتی تەندروستی ژمارە (2309) لە رێکەوتی (10/4/2022) و نووسراوی حکومەتی فیدراڵ ژمارە 678 لە 10/4/2022 بڕیارماندا بە:
1. لێکۆڵینەوەکردن لە سەرچاوەی ئەو بەرهەمە لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کۆمپانیای هاوردەکار و دابەشکەر و دیاریکردنی خالە سنووری یان فرۆکەخانەکان کە لێوەی هاوردە دەکرێت.
2. کێشانەوەی هەموو بەرهەمەکانی کیندەر بەو باج نەمبەرانەی سەرەوە کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرهەمهێنراوە.
3. قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە بە باج نەمبەری ئاماژەپێکراو بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە خاڵە سنوریەکان و فرۆکەخانەکان تا یەکلایکردنی ئەو بابەتە لەوڵاتە پەیوەندیدارەکان.
4. وەرگرتنی نموونەی پشکنین لەو بابەتانە بەشێوەی هەڕەمەکی وە پشکنینکردنیان بۆ دڵنیابوون لە شیاوبوون و سەلامەتی ئەو بەرهەمانەی سەرەوە لەلایەن هاوڵاتیان.
5. پێویستە کاردانەوەی بەپەلە ئەنجام بدرێت لەڕێگای تیمەکانی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی بۆ جێبەجیکردنی ئەو بڕیارانەی سەرەوە.
س،ر

بیروڕا