کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن کە باتری و جەگی ئۆتۆمبێک و موەلیدەیەکی دزیوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییانەوە لە سنووری ناحیەی سیتەك سكاڵا تۆماركرا كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە لەشەودا باتری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو مۆلیدەیەك و جەگی ئۆتۆمبێلی دزیوە".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبار (أ ، ك ، م لەدایكبووی 1986) بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە".
س،ر

بیروڕا