کوردستانی

لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس برینداربوون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن کە بەیانی ئەمڕۆ تەقەی کردووە و دوو کەسی بریندار کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی نیسانی 2022 کاتژمێر 9:15 خولەک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی تەقەکردن لە مەیدانی ئاژەڵان، دەستبەجێ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی رووداو و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت کەوا لەئەنجامی تەقەکردنەکە دوو کەس برینداربوون".

ئاماژەی بەوەکرد "بریندارەکان ناویان (رەشید زێڕۆ محەمەد) تەمەن 19 ساڵ و (فەردین محەمەد) تەمەن 25 ساڵانە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە وە لەئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan