کوردستانی
دوای ساڵێک و شەش مانگـ دوو چالاکوانی بادینان ئازاد کران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ساڵێک و شەش مانگـ لە بەندکردنیان، ئەمڕۆ دادگەی تێھەڵچوونەوەی ناوچەی دھۆک بڕیاریدا بە ئازادکردنی دوو چالاکوانی بادینان.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پارێزەرانی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان رایانگەیاند، چالاکوان شیروان تەھا سزای دوو ساڵ و شەش مانگـ و مەسعود شنگالی سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرابوو.
بەڵام دوای ساڵێک و شەش مانگـ لە بەندکردنیان، ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی تایبەتدا دادگەی تێھەڵچوونەوەی ناوچەی دھۆک بڕیاریدا بە ئازادکردنی ھەردوو چالاکوانەکە.
پارێزەرانی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان دەشڵێن "بڕیاری ئازادکردنی ئەو دوو چالاکوانە دوای ئەوە دێت تۆڕی پارێزەران بڕیاری دادگایان بۆ کەمکردنەوەی سزای ئەو چالاکوانانە تەمیزکردەوە، بەھۆی تەمیزکردنەوەی سزای چالاکوانەکان، ماوەی بەندکردنەکەیان بۆ دوو ساڵ کەمکرایەوە و ئەمڕۆ دوای ساڵێک و شەش مانگـ ھەردووکیان ئازاد کران".
ر. ئ.

بیروڕا