کوردستانی
ئەمیرێکی داعش لە سلێمانی دەستگیردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای دژەتیرۆر لە سلێمانی دەستگیركردنی ئەمیرێكی سەر بە رێكخراوی داعش رادەگەیەنێت و دەڵێت "دەستی هەبووە لە سەربڕینی دوو پێشمەرگە و چەندین كردەوەی خۆكوژی".
دەزگای دژەتیرۆر لە سلێمانی دەستگیركردنی ئەمیرێكی سەر بە رێكخراوی داعش رادەگەیەنێت و دەڵێت "دەستی هەبووە لە سەربڕینی دوو پێشمەرگە و چەندین كردەوەی خۆكوژی".
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر لە سلێمانی دەقی دانپیادانانی (عەبدولوەهاب سەلمان حەمەد) بڵاوكردەوە كە پۆستی ئەمیری داعشی هەبووە و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014ەوە پەیوەندی بە رێكخراوەكەوە هەبووە.
دەستگیركراوەكە روونیدەكاتەوە كە لە مانگی كانوونی دووەمی 2015دا بەشداری لە شەڕێكدا بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر پردی مەكتەب خالید لە ناحیەی سلێمان بەگ كردووە و دەڵێت "تیایدا دوو پێشمەرگەی شەهید كردووە، جگە لە دەستبەسەركردنی 21 پێشمەرگەی دیكە".
هەروەها دانبەوەدا دەنێت كە دوو لەو پێشمەرگە دیلانەی بەدەستی خۆی سەربڕیوە و ناوەكانیشیان ئاشكرادەكات، دواتریش بەشداری لە چەند هێرشێكی دیكە بۆسەر بنكەكانی پێشمەرگە و شەهیدكردنیان كردووە.
ر. ئ.
بیروڕا


