کوردستانی

سبەینێ چەکی مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ چەکی مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ئاماژە بەوەدەکات، سبەینێ پێنجشەممە چەکی پارەی مانگی سێی مووچەی ماموستایانی سنووری هەولێر دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی ناوەندیی هەولێر سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگەکان ئاگاداردەکاتەوە، کە سبەینێ رۆژی پێنجشەممە 14ی نیسانی 2022 کاتژمێر 10ی بەیانی سەردانی بەشی ژمێریاریی دیوانی پەروەردەی ناوەندیی ھەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی لیست و چەکی مووچەی مانگی سێ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەینێ مووچە نادرێ تەنیا چەک دەدرێ و لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە" بڕیارە رۆژی شەممە 16ی نیسان مووچەی پەروەردە دابەشبکرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کردووە و تائێستاش چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەیان وەرگرتووە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan