کوردستانی
بومەلەرزەیەک ئەم شارەی هەرێم دەهەژێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی دەستی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەی عیراق بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.7 پلەی رێختەر لە باكووری رۆژئاوای خانەقین روویدا.
بەگوێرەی دەستی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەی عیراق بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.7 پلەی رێختەر لە باكووری رۆژئاوای خانەقین روویدا.
لە راگەیەندراوێکدا دەستەی گشتیی كەشناسی و تۆماری بومەلەرزەی عیراق بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.7 پلەی رێختەر لە دووری 13 كیلۆمەتر لە باكووری رۆژئاوای قەزای خانەقین روویداوە.
بومەلەرزەكە لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەكەوە هەستیپێكراوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی گیانی و ماددییەوە نییە.
دەستەكە داوای لە هاوڵاتییان كردووە هۆشیاربن و دووربكەونەوە لە دەنگۆ و بانگەشەی ناڕاست و پابەندی رێنوێنییەكانی دەستەكەیان بن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


