کوردستانی
بڕیارێک گۆشتی سور دادەبەزێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەرپرسی کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵگرتنى باج و رسومات لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو وادەکات نرخی گۆشت داببەزێت، دەشڵێت "رۆژانە نزیکەی هەزار سەر ئاژەڵی وردە و 100 سەر ئاژەڵی گەورە سەردەبڕین".
دکتۆر بورهان عومەر، بەرپرسی کوشتارگەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ هەڵگرتنى باج و رسومات لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو کاریگەری باشی دەبێت لەسەر دابەزاندنی نرخی گۆشت لە بازاڕەکاندا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئاژەڵی وردە لە جۆری مەڕ و بزن رۆژانە نزیکەی هەزار سەر و ئاژەڵی گەورەش لە جۆری رەشەوڵاخ رژانە نزیکەی 100 سەر لە کوشتارگەکەماندا دەکوژرێنەوە، ئەوەش پێداویستی شار پڕدەکاتەوە".
دەشڵێت "بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکان لە گۆشتی سور بەتەنها بەرهەمی ناوخۆ بەش ناکات و پشت بە هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوە دەبەسترێت".
ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم هەڵگرتنى باج و رسوماتى لەسەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو راگەیاند، بە ئامانجى دابەزاندنى نرخى گۆشت.
ر. ئ.

بیروڕا