کوردستانی

وادەی کارکردن بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی کارکردن بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کارکردنە بە گرێبەستی کۆن بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و بڕیاریشە لە سەرەتای ھەفتەی داھاتووەوە کار بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی بکرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر راگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کارکردنە بە گرێبەستی کۆن و لە رۆژی یەکشەممەوە، واتا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و گواستنەوەی خاوەندارێتی تەنھا کار بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکرێت.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم بەپێی رێنماییەک لە ساڵی 2021 فەرمانی کردبوو بە پەیڕەوکردنی گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، بەڵام بەھۆی ئەوەی ناڕەزایی لێکەوتەوە بۆ ماوەیەک کارکردن بە گرێبەستەکە راگیرا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan