کوردستانی

سلێمانی؛ چوار تۆمەتبار دەستگیردەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ چوار تۆمەتبار دەستگیردەکرێن
مەودا میدایا-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار کەسی بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، تەقەکردن و رێگریکردن راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "پاش کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی نووسینگەی کوردساتی بەشی پۆلیس نەھێشتنی تاوان، توانیان چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر، تەقەکردن و رێگریکردن لە ھاوڵاتییان دەستگیربکەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ھەریەک لە تۆمەتباران (ئ. ش. ع. لەدایکبووی 2003 - م. س. م. لەدایکبووی 2001 - ب. ح،. س. لەدایکبووی 2003 - ش. أ. ش. لەدایکبووی 1999) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan