کوردستانی
هاوڵاتییان لە بەکارهێنانی ڤاکسین دەکشێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زۆر کەمبووەتەوە و هاوڵاتییان زۆر کەم سەردانی بنکەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، ئاماژە بەوەشدەکات وەرنەگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەبێتە هۆکار بۆ دووبارە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا.
سامان لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زۆر کەمبووەتەوە و هاوڵاتییان زۆر کەم سەردانی بنکەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، بە تایبەتی لەوەتی رەمەزانە زیاتر کەمیکردووە، هەرچەندە لە رێگەی مامۆستایانی ئایینییەوە باس لەوەکراوە کە ڤاکسین رۆژوو ناشکێنێت".
ئاماژەی بەوەکرد "وەرنەگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەبێتە هۆکار بۆ دووبارە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا و پڕبوونەوەی نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا، چونکە ئەوانەی ڤاکسین وەربگرن کۆرۆناش بگرن بەشێوەیەکی لاواز دەیگرن و کاریگەری زۆر لەسەریان ناکات".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی وتی "لەئێستادا لە سلێمانی 16 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەن و دووانیشیان لەژێر چاودێری چڕدان".
بەپێی ئەو ئامارەی رۆژانە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویدەکاتەوە، لەئێستادا رێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
س،ر

بیروڕا