کوردستانی
چەمچەماڵ؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سلێمانی- چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكە برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سلێمانی- چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكە برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، یەكێك لە رووداوەكان لەسەر رێگەی سلێمانی-چەمچەماڵ و نزیك وێستگەی كارەبای غازی چەمچەماڵ بووە و كەسێك برینداربووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رووداوی دووەم نزیك مۆنۆمێنتی ئەنفال بووە كە كەسێكی تەمەن 56 ساڵان گیانی لەدەستداوە و كەسێكی دیكە برینداربووە.
رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان هۆکارێکی سەرەکین بۆ مردن و برینداربوون شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.
ر. ئ.
بیروڕا


